کرێکارێکی کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

٢٨ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٤:٠١
  هەنگاو: کرێکارێکی کوردی لە پارێزگای کرماشان لە کانگایەکی بەردی ئەو پارێزگایە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، ڕۆژی سێشەمە ٢٣ی گەلاوێژ، کرێکارێکی خەڵکی داڵاهۆ  بە هۆی تەقینەوەیەک کە لە یەکێک لە کانگا بردەکانی ئەو شاەرە ڕووی دا، گیانی لە دەست داوە. ئەو کرێکارە بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە کاتی کاردا و بەرکەوتنی پریشەی بەرد کە بە هۆی تەقینەوە بەری کەوتبوو، گیانی لە دەست داوە. هەواڵدەریی کاری ئێران ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە بەڵام ناسنامەی ئەو کرێکارە کوردەی ئاشکرا نەکردووە. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەنی ئاماری "هەنگاو"، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٩ کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە و ٢ کەسیش کەم ئەندام بوون.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە