خۆکوشتنی دوو کەس لە جوانڕۆ

٢٩ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٤:٢٩
هەنگاو: ژنێک و پیاوێک لە شاری جوانڕۆ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، نیمەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ، ژنێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "پەروانە عەزیمی" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە بە هۆی کێشە لە گەڵ هاوژینەکەی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، للاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی "ئەسعەد محەممەد مورادی" بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە. لەماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٥ حاڵەتی خۆکوژی لە شاری جوانڕۆ تۆمار کراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە