دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ
هەنگاو: لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان بۆ هاووڵاتیانی شاری شنۆ، دوو لاوی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری شنۆ دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.
هەواڵنێری”هەنگاو” لە شاری شنۆ ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییەی کە دەستبەسەر کراون “کامران موسازادە” و “فەخرەدین ئەسریسی” ڕاگەیاندووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە “هەنگاوی”ی ڕاگەیاند کە ئەو دوو هاوولاتییە کوردە گوازرانەتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە و لەئێستادا لەوێ ڕاگیراون.
ئەو دوو هاوو ڵاتیە کوردە بە تۆمەتی “هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئیران” دەستبەسەر کراون
حەفتەی ڕابردووش چوار هاووڵاتیی دیکە لە شنۆ نە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانیەکان دەستەبسەر کرابوون.