سنە/ ٥ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کران

٣٠ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٢:٥٨
هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، کاتژمێر ٧ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردە سەر گوندی "مێراو" و ٥ کەسیان دەستبەسەر کرد. ناسنامەی ئەو ٥ کەسە کە بۆ "هەنگاو" ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛ ١_ سیروان ڕوستەمی کوڕی عەلی محەممەد ٢_ وەکیڵ ڕوستەمی کوڕی محەممەد میرزا ٣_ خواڕەحم عەلی‌پوور کوڕی محەممەد ٤_ حاتم عەلی پوور کوڕی محەممەد ٥_ شوعەیب محەممەدی کوڕی جەعفەر   بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ٥ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە دژەرەکانی ئێران دەستبەسەر کراون. شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ئەو ٥ کەسە کە هەموویان خاوەن ژن ومنداڵیشن سەر و چاویان داپۆشراوە.        

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە