پاوە/ پیاوێکی تەمەن ٨٢ ساڵ خۆی کوشت

٣١ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٨:٢٥

هەنگاو: پیاوێکی بەساڵاچووی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ، پیاوێکی تەمەن ٨٢ ساڵی خڵکی ئاوایی شمشێر کۆتایی بە خۆی هێنا.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەو پیاوە بە ساڵاجووەی “عەبدولقادر کاکایی” تەمەن ٨٢ ساڵ و دانیشتووی گوندی شمشێر ڕاگەیاندووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەو پیاوە بەساڵاچووە ڕون نەبووەتەوە.

ناوبراو لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکی کەڵاشینکۆفەوە خۆی کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە