دەستبەسەرکرانی ٦ کەس بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان

١ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٤:٢٠
هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە ٦ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد کە چارەنووسی ٤ کەسیان نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، کاتژمێر ٧ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردە سەر گوندی “مێراو” و ٦ کەسیان دەستبەسەر کرد. ناسنامەی ئەو ٥ کەسە کە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛ ١_ سیروان ڕوستەمی کوڕی عەلی محەممەد ٢_ وەکیڵ ڕوستەمی کوڕی محەممەد میرزا ٣_ خواڕەحم عەلی‌پوور کوڕی محەممەد ٤_ حاتم عەلی پوور کوڕی محەممەد ٥_ شوعەیب محەممەدی کوڕی جەعفەر ٦_  هادی مەحموودی کوڕی شوحەیب   بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوو کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بە ناوەکانی هادی مەحموودی و حاتەم عەلی پوور هەر ئەو ڕۆژە ئازاد کراون و بەڵام چارەنووسی چوار کەسی دیکە هێشتا نادیارە. ئەو ٦ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ئێران و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کراون. شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ئەو ٦ کەسە کە هەموویان خاوەن ژن ومنداڵیشن سەر و چاویان داپۆشراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە