دەستبەسەرکرانی کچە کوردێک لە بانە

١ خەرمانان ٢٧١٧، ١٣:٣٢

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی سنە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لەشاری بانە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران کچێکی لاوی خەڵکی سنەیان بە ناوی “سارا ڕوستەمی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

ئەو کچە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری بانە بە بێ نیشاندانی نامەی دادستان و ناوەندە دادوەرییەکان دەستبەسەر کراوە و بە وتەی شایەتحاڵان لەکاتی دەستبەسەر کران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێڕێزی پێکراوە وداویانەتە بەر لێدان و کوتان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سارا بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران“ دەستبەسەر کراو.

هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەو کچە تەمەن ٢٨ ساڵەیە  بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی کچەکەیان تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە