دەستبەسەر کرانی ٣ کەس لە تیکاب+ ئامار

١ خەرمانان ٢٧١٧، ١٤:٠٦

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حوکەمتی ئێران لە ناوچەی هەوشار ٣ لاوی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی  سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو ٢٤ی گەلاوێژ،هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری تکاب هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندێک و ٣ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەو سێ کەسە کە خەڵکی گوندی ”ئەحمەدئاوا“ بوون بەشێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛

١ـ حامید سەبزی

٢ـ بێهزاد بەرادەران

٣ـ سامان سەبزی

ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی چالاکی ئایینی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان دەستبەسەر کراون.

پاش حەفتەیەک لە دەستبەسەر کرانی ئەو ٣ هاووڵاتییە چارەنووسیان نادیارە و نازانرێ لە کوێ ڕاگیراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە