کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە سەختی بریندار کرا

٢ خەرمانان ٢٧١٧، ١٧:٥٥

هەنگاو: کۆڵبەریکی لاوی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەپێێ ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی خەرمانان، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە کۆڵبەرێکیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەبانە ڕایگەیاند بە هۆی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی ”نژاد محەممەدی“ خەڵکی ئاوایی ”کێلە“ ٤ گولەی بەر کەوتووە و بە سەختی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بە هۆی ناجێگیر بوونی ابری تەندروستییەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا (گەلاوێژ)، ٩ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون کە ١٨ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە