ناڕوونیی چارەنووسی ڕامین حوسێن پەناهی، پاش دوو مانگ لە دەستبەسەرکران

٣ خەرمانان ٢٧١٧، ١٨:١٠
هەنگاو: ماوەی دوو مانگە کە ڕامین حوسێن پەناهی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی"هەنگاو"، ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ بوو کە پاش تێکهەڵچوونێک لەنێوان هێزەکانی ئێران و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە شاری سنە، ڕامین حوسێن پەناهی بە برینداری لەلایەن ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. پاش نزیک بە دوو مانگ لە دەستبەسەرکران و وێڕای بەدواداچوونی ڕۆژانەی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو بڵاو نەکراوەتەوە. بنەماڵەی حوسێن پەناهی پشتڕاستیان کردووەت٥ەوە کە هەر دوو ناوەندی ئیتلاعات و سوپای پاسداران هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ڕامین بەوان ەنداوە. پاش دەستبەسەرکرانی ڕامین، هێزەکانی ڕژیم ڕژانە ماڵیان و چەند ئەندامێکی دیکەی بنەماڵەکەیانی دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. ئەفشین حسێن پەناهی و ئەنوەر حسێن پەناهی کە برا و هەروەها کەیوان، ئەحمەد، عەباس و زبێر حسێن پەناهیش کە خزمی ڕامینن پاش دەستبەسەرکرانی ڕامین ، دەستبەسەر کران. هەنووکە تەنیا ئەفشین و عەباس لە دەستبەسەریدان و ئەوانیکە بە مەرج ئازاد کراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە