زۆرانبازێکی خەڵکی سەردەشت پاش ٩ مانگ و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

٣ خەرمانان ٢٧١٧، ١٩:٠٥
هەنگاو: زۆرانبازێکی لاوی خەڵکی سەردەشت کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانان، "کەماڵ حوسێنی نەسەب"، زۆرانبازی لاوی خەڵکی سەردەشت کە مانگی خەزەڵوەڕی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا. کەماڵ حوسێنی نەسەب کوڕی عەلی، تەمەن ٢٠ ساڵ و دانیشتووی سەردەشت،ڕێکەوتی  ٢٠ی خەزەلوەری ١٣٩٥ی هەتاوی  بە هۆی ئەوەیکە کە بە جلی کوردییەوە بەشداریی یارییەکانی زۆرانبازی پارێزگای ئورمیەی کردبوو، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سەردەشتەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەو زۆرانبازە لاوە بە تۆمەتی هاوکاری و پڕوپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و لەماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا لە هەبوونی مای چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالەکەی بێ بەش کرابوو. هەروەها ناوبرا ئەندامی ئەنجومەنی  زۆرانبازانی ئازادی سەردەشت بووە ولەکێشی ٤٥ کیلۆ زۆرانی گرتووە.      

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە