لێبوردنی نێودەوڵەتی بە نیسبەت دۆخی زەینەب جەلالیان هاتە دەنگ

٤ خەرمانان ٢٧١٧، ٢٢:٢٤
هەنگاو: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە پەرۆشبوونی خۆی بە نیسبەت دۆخی نالەباری بەندکراوی سیاسی کورد، زەینەب جەلالیان ڕاگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، لەو بەیانیەدا هاتووە کە "زەینەب جەلالیان تەەن ٣٥ ساڵ، بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دژایەتی بەرپرسانی گرتووخانە و ئیزن نەدان بە چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندان لە خاکەلیوەی ئەمساڵەوە هیچ جۆرە درمانێکی بەکار نەهێناوە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەو بەیانیەدا داوای کردووە کە دەستبەجێ ئیمکانی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندان بۆ زەینەب جەلالیان چارەسەر بکرێت و لەئەگەری جێبەجێ نەکردنی ئەو داویە ئەم کارەی بەرپرسانی گرتووخانە وەکوو ئەشکەنجە کردن دێتە ئەژمار. زەینەب جەلالیان تەمەنی ٣٥ساڵە و ٩ ساڵ پێش و لە رێکەوتی ٢٠ی رەشەممەی ١٣٨٦ی هەتاوی لە خاڵی پشكنینی “قازانچی”، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوێزرا. حوکمی دەزگای قەزایی ئێران بۆ ناوبراو، لە سەرەتادا ئیعدام بوو و پاشان بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە و ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی بۆ زیندانی شاری خۆی گوازرایەوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە