عەباس حوسێن پەناهی ئازاد کراو ئەفشین حوسێن پەناهیش گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی سنە

٦ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٢:٤٩
هەنگاو: دوای ئەوەیکە ئەندامانی بنەماڵەی حسەین پەناهی لەلایەن ئیتلاحاتی شاری سنەوە، دەستبەسەر کران، عەباس حسەین پەناهی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، عەباس حوسێن پەناهی، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پەنجی خەرمانان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ مێلوێن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا، هەروەها ئەفشین دوایی دو مانگ دەستبەسەر کران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە لە لایەکی ترەوە، سەڕەرای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی رامین حوسێن پەناهی تائێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی رامین لەبەردەست دا نیە. رامین حسەین پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزەچەکدارەکانی ئێران درایە بەر دسترێژی گوولە و لە حالێکدا کە بە تووندی بریندار ببو، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە