خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە بانە

٦ خەرمانان ٢٧١٧، ١٣:١٨

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی بانە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ٥ی خەرمانان، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی ”دڵسۆز سەلیمی“ خەڵکی بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“  لە شاری بانە ڕایگەیاند کە دڵسۆز بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“. لەماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٤ ژن و کچی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە