هێزە ئەمنییەکان دوو برای سەردەشتییان دەستبەسەر کرد

٦ خەرمانان ٢٧١٧، ١٤:٥٠

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سەردەشت دوو برایان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سەردەشت کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی خەرمانان، هەڵیان کوتایە سەر ماڵ هاووڵاتییەکی کورد و دوو برایان دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری سەردەشت ناسنامەی ئەو دوو برا دەستبەسەر کراوەی ”ئیبراهیم حوسێنی نەسەب“ و ”کەماڵ حوسێنی نەسەب“ ڕاگەیاندووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە نەزانراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ، کەماڵ حوسێنی نەسەب زۆرانبازی خەڵکی سەردەشت  ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانان، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کەماڵ حوسێنی نەسەب کوڕی عەلی، تەمەن ٢٠ ساڵ و دانیشتووی سەردەشت،ڕێکەوتی  ٢٠ی خەزەلوەری ١٣٩٥ی هەتاوی  بە هۆی ئەوەیکە کە بە جلی کوردییەوە بەشداریی یارییەکانی زۆرانبازی پارێزگای ئورمیەی کردبوو، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سەردەشتەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو زۆرانبازە لاوە بە تۆمەتی هاوکاری و پڕوپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و لەماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا لە هەبوونی مای چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالەکەی بێ بەش کرابوو.

هەروەها ناوبرا ئەندامی ئەنجومەنی  زۆرانبازانی ئازادی سەردەشت بووە و لە کێشی ٤٥ کیلۆ زۆرانی گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە