بریندارکردنی منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ

٨ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٢:٤٤
هەنگاو: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئۆتۆمبێلێک بریندار بوونی باوکێک و منداڵە تەمەن ١٠ ساڵانەکەی لێکەوتەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٥  خەرمانان، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە رێگای نێوان جوانڕۆ بۆ ڕوانسەر و لە نزیک ئاوایی"بیاشۆش" ئۆتۆمبێلێکیان دایە بەر دەسترێژی گوللە. هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری جوانڕۆ  ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئیتیزامی بە گومانی ئەوەیکە ئەو ماشینکە هەڵگری باری "قاچاخ" بووە داویانەتە بەر دەسڕێژی گوللە، ئەمە لە حالێکدایە کە ئەو ئۆتۆمبێلە باری پێ نەبووە. شۆفێری ماشینکە بە ناوی "محەممەد مەهدەوی" و منداڵەکەی کە تەمەنی ١٠ ساڵە بەناونی "زمناکۆ" بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی  هێزەچەکدارەکانی ئێران بریندار بوون. ئەم کوڕ و باوکە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری کرماشان لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لە سەرەتایی ئەمساڵی  زایینییەوە ٩هاوڵاتی مەدەنی لە شارەکانی جوانڕۆ، پیرانشار، ئیسەفراین، ئابدانان و ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە