دەستبەسەر کرانی ٥ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ
٨ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٣:٠٨
هەنگاو: پاش حەفتەیەک لە دەستبەسەر کرانی ٥ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی خەرمانان، هێزە ئەمنیەکانی شنۆ لە گەڕەکی سەیداوێی ئەو شارە پێنج لاویان دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی دوو کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ "هەنگاو" ڕوون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ سەدرەدین جەواندڵ کوڕی جەلال
٢_ یووسف خزر نژاد
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ٥ لاوە کوردە کە هەموویان ١٧ و ١٨ ساڵ تەمەنیان هەیە بە بیانووی ئەوەی کە ویستوویانە یەکێک لە مۆرکانی سوپای پاسداران بکوژن، دەستبەسەر کراون.
پاش حەفتەیەک لە دەستبەسەر کرانی ئەو ٥ کەسە نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراون و هیچ هەواڵێک لە مەڕ چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.