کرێکارێکی کورد بە هۆی نەبوونی ئیمەنی گیانی لە دەست دا +وێنە

٨ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٣:٢٨
هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی کامیاران لە کاتی لێدان و هەڵکەندنی بیر گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی یەک شەممە ٥ی خەرمانان، کرێکارێک بە ناوی "ئەنوەر تابعی" تەمەن ٤٨ ساڵ و کوڕی ئەحمەد لە کاتی کار کردن و بە هۆی نەبوونی ئیمەنی کار گیانی لە دەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە خەڵکی گوندی "لۆنە کۆن" سەر بە شاری کامیاران بووە کە بە هۆی گازگرتوویی لە نێو بیری ئاودا گیانی لە دەست داوە. برای ناوبراویش هەر لەو ڕووداوەدا تووشی گاز گرتوویی ببو کە لەلایەن خەڵکی گوندەوە ڕزگار کراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە