دەستبەسەر کرانی دەیەمین هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ

١٠ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٤:٠٨

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی شای شنۆ هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی خەرمانان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کانی ڕەش و دانیشتووی شنۆیان دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری شنۆ ناسننامەی ئەو هاوو ڵاتییەی ”ڕەسووڵ محەممەدی“ ناسراو بە مام ڕەسووڵ ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ”هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران“ دەستبەسەر کراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی مانگی ئاگۆستدا (ئاب)، لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کراون کە چارەنووسی زۆربەیان ناروونە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە