دەستبەسەرکرانی ٥ هاووڵاتیی کورد لە ڕوانسەر

١٠ خەرمانان ٢٧١٧، ١٧:٠٣

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتیی خەڵکی ڕوانسەریان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ڕوانسەر ٥ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی قوڕیقەڵا سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەریان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوستووەتەوە.

ناسنامەی ئەو ٥ کەسەی کە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە بە شـیوەی خوارەوەیە؛

١ـ ئومید فەیزی کوڕی ئەمیر

٢ـئەسعەدی سەیادی کوڕی حوسێن

٣ـ موسلم نادری کوڕی مەنسوور

٤ـ بێهنام بەهرامی کوڕی محەممەد سەعید

٥ـ یەعقووب باباخانی کوڕی مەحموود

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ٥ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر و ڕوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەو ٥ هاووڵلاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە