دوو کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

١٢ خەرمانان ٢٧١٧، ١٦:٢٠

هەنگاو: لە دوو ڕووداوی جیادا لە پارێزگای سنە دوو کرێکاری کورد گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژ، کرێکارێکی کوردی خەڵکی بانە بە هۆی داڕمانی بیری ئاوەوە گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کرێکارە تەمەن ٤٠ ساڵانەی ”ئیسماعیل سالح زادە“ ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، و بە پێی ڕاپۆڕتێکی ماڵپەڕی ”ئیلنا“، هەمان ڕۆژ کرێکاریکی دیکە لە شاری سنە بە هۆی کەوتنە ناو بیری ئاوی گیانی لە دەست داوە.

هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو کرێکارە بۆ ناوەندەکانی هەواڵ ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە