هەڵەی پزیشكی گیان لە دەستدانی هاووڵاتییەکی بۆکانی لێکەوتەوە

١٢ خەرمانان ٢٧١٧، ١٨:٥٣

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە هۆی هەڵەی پزیشكی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تاران گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناسنامەی ”محەممەدی فەرەجی“ کوڕی محەممەد ئەمین“، بە هۆی هەڵەی پزیشكی و کەمتەرخەمیی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تاران گیانی لە دەست دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە کە بە مەبستی نەشتەرگەریی گورچیلە سەردانی تارانی کردبوو، بە هۆی هەڵەی پزیشكی تووشی خوێنڕێژی بووە و گیانی لە دەست داوە.

ساڵانە چەندین هاووڵاتیی کورد بەتایبەت لە ناوەندە دەرمانییەکانی کوردستان بەهۆی هەڵەی پزیشکی گیانی خۆیان لە دەست دەدەن و ناوەندە پەیوەندیدارەکانیش وڵامدەر نابن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە