تەقینەوەی مین لە پارێزگای کرماشان قوربانی لێکەوتەوە

١٢ خەرمانان ٢٧١٧، ١٩:١١

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سوومار سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە یەکێک لەلاقەکانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانان، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری سوومار هاووڵتییەک لاقێکی لە دەست دا.

هەواڵنیری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو قوربانییەی ”مێهدی“ و خەلکی سوومار ڕاگەیاندووە.

ئەو مینە لە ناوچە سنوورییەکانی سوومار تەقیەوەتەوە.

مێهدی بە مەبستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە