کوژرانی دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی هێزەکانی ئێران+ئامار

١٣ خەرمانان ٢٧١٧، ١٤:٠٨

هەنگاو: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆڵبەرانی کورد کوژرانی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی خەرمانان، هێـزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد کردووە کە کوژرانی دوو کۆڵبەری بەدواوە بووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە بانە ڕایگەیاند کە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێـزە چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەر بەناوەکانی ”قادر بەهرامی“ تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی وزمەڵە و ”حەیدەر فەرەجی“ تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی شەشە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە ”هەنگاو“ گەیشتووە، خەڵکی ناڕازی بانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەر بینای فەرمانداری ”قایم مقامی“ ئەو شارە کۆ بوونەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ هەتا ئێستا ٩ کۆڵبەری خەڵکی بانە گیانیان لە دەست داوە کە ٦ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێە چەکدارەکانی ئێران بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە