کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی مەهاباد لە سەردەشت

١٤ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٠:١٠

هەنگاو: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی"هەنگاو"، ئەمڕۆ دوشەممە ١٣ی خەرمانان، هێزە چەکدارەکانی ئێران لەشاری سەردەشت، دەسڕیژی گوللەیان کردە سەر ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد و لە ئاکام شۆفێرەکەی کە کاسبکارێکی مەهابادی بوو گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو کاسبکارەی "ئاراز ئاهی" کوڕی ڕەحیم و خەڵکی شاری مەهاباد ڕاگەیاندووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هێزەکانی هەنگی سنووری شاری بانە دو کۆڵبەری کوردیان دایە بەر دەسڕیژی گوللە کە هەر دوویان گیانیان لە دەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە