گیان لوەدەستدان کچێکی تەمەن ١٤ سال لە کوورەی خشت بڕین

١٤ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٤:٢٩

هەنگاو: کچێکی ١٤ ساڵانی کرێکار، دوای چەند ڕۆژ بەربەرەکانێ لەگەڵ مەرگ، لە نەخۆشخاە گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی یەکشەممە، دوازدەهەمی خەرمانان، "سۆزان عومەری" یەکێک لە قوربانیانی تەقینەوەی گاز، بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە دوایی چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.

ڕێژەی سووتانی "سۆزان" لەسەروویی ٥٠% بووە و ناوەندە دەرمانیەکان نەیانتوانیوە گیانی لە مردن ڕزگار بکەن.

ڕۆژی چوارشەمە، هەشتی خەرمانان، چوار ژن و کچی کرێکاری کورد لە کورەخانەیەک لە نزیک شاری شەبستەری سەر با پارێزگای "ئازەربایجان"، لە کاتی کاردا تووشی ڕووداوی کار بوون و بە تووندی بریندار بوون.

پێشتر"هەنگاو" ناسنامەی ئەو چوار ژن و کچەی بەم شێوەیە ڕاگەیاند" شەها موحەممەدزاە ٣٥ ساڵان، فاتمە ئیبراهیم ٥٠ ساڵان، سۆزان عومەری ١٤ ساڵان و سازگار عومەری ١٠ ساڵان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە