خۆکوشتنی دوو ژنی کورد لە دێولان و ڕوانسەر

١٤ خەرمانان ٢٧١٧، ١٤:٥٢

هەنگاو: لە ماوەی دو ڕۆژی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی دێولان و روانسەر، هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و لەئاکامدا گیانیان لەدەست داوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخروای مافی مرۆڤی "هەنگاو" ، ڕۆژی یەکشەممە دوازدەی خەرمانان، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری دێولان بە ناوی "مینا، م" بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی ترەوە، ژنێکی دانیشتووی شاری روانسەر ڕۆژی هەینی هەر بەهۆی کێشەی بنەماڵییەوە هەوڵی خۆکوشتنی بە ئاگر داوە.

دوایی چوار ڕۆژ مانەوە لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان، ئەم ژنە بەهۆی قووڵی برینەکانی لە ئاکامدا ڕۆژی دوشەممە سێزدەی خەرمانان، گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری روانسەر، ناسنامەی ئەو ژنەی "گەلاوێژ وەیسی"کچی ڕەحیم و خەڵکی جوانڕۆ ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە