هەنگاو ناوی سێ کەس لە گیراوانی بانە ئاشکرا دەکات

١٤ خەرمانان ٢٧١٧، ٢١:٢٩

هەنگاو: زیاتر لە دە هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، دوای ئەوەی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان بووە هۆی ئەوەی خۆپێشاندانی مەدەنیانەی خەڵکی بانە بەرەو ئاڵۆزی بڕوات، هـێزە ئەمنییەکان زیاتر لە دە کەسیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا ناسنامەی ٣ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ کوردۆ حوسێن پوور

٢ـ جەلال ساوان

٣ـ ئەحمەد شەفیعی

ئێستا دۆخی شاری بانە تەواو ئەمنییەتی کراە و خەڵکیش سوورن لە سەر درێژەدانی ناڕەزایەتیی خۆیان.

هێزە تایبەتەکانی ئێران لە هەمەدان و سنە وە ڕەوانەی بانە کراون و کۆپتەریش بە سەر ئاسمانی شردا دەسووڕێتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە