شەپۆلی نوێی دەستبەسەر کردنی دانیشتوانی شنۆ / ١٢ کەس دەستبەسەر کراون

١٥ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٢:٣٥

هەنگاو: شەپۆلی نوێی گوشاری هێزە ئەمنییەکانی بۆ سەر هاووڵاتییانی شنۆ دەستی پێکردووە و ٢ کەسی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری شنۆ ٢ هاووڵاتیی دیکەی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری شنۆ ناسنامەی ئەو دوو کەسەی کە برای یەکتری بوون ”رەحیم عەزیزی“و ”تاهیر عەزیزی“ ڕاگەیاندووە.

جێگای ئاماژەیە کە زاویەکی ئەو بنەماڵە بەناوی ”رەسووڵ محەممەدی“ پێنج شەممەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون کە سەرجەمیان ڕەوانەی گرتووخانەی ئورمیە کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە