٣ کەسی دیکە لە بانە دەستبەسەر کران

١٥ خەرمانان ٢٧١٧، ١٦:٤١

هەنگاو: شەپۆلی دەستبەسەر کردنی لاوانی شاری بانە بەرپرسانی کەناڵە تێلێگرامییەکانیشی  گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی خەرمانان و ڕۆژێک دوای ئاڵۆزییەکانی شاری بانە، ٣ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام چالاکییان هەبووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری بانە ناسنامەی ئەو دەستبەسەر کراوانەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛

١ـ ئارمان فەرەج پوور بەرپرسی کەناڵی تێلێگرامیی ”بانە ڕووداو“

٢ـ شوجاع حوسێن زادە بەرپرسی کەناڵی تێلێگرامیی ”بانە نیوز“

٣ـ ئارام خاکی بەرپرسی کەناڵی تێلێگرامی ”بانە هەواڵ“

ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ بەشداری ل خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی دژ بە کوژرانی کۆڵبەران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی ڕابردوو نزیک بە ١٠ کەسی دیکە دەستبەسەر کرابوون کە تەنیا ناسنامەی ٣ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

ناسنامەی ئەو سێ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ کوردۆ حوسێن پوور

٢ـ جەلال ساوان

٣ـ ئەحمەد شەفیعی

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەو دەستبەسەر کراوانە لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە