یەکێکی دیکە لە ژنانی برینداری کورەی خشتبڕی گیانی لە دەست دا

١٦ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٤:٠١

هەنگاو: دووەمین ژن کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کوورەیەکی خشتبڕی سوتابوو، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانان، شەهلا محەممەد زادە تەمەن ٣٥ ساڵ پاش حەفتەیەک و بە هۆی بەرزبوونی ڕیژەی سووتانەکەی لەیەکێک لەناوەندە دەرمانیەکانی تەورێز گیانی لە دەست دا.

شەهلا ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەرمانان هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە بەناوەکانی سۆزان عومەری، سازگار عومەری و فاتمە ئیبراهیم زادە بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز لە کووڕەیەکی خشتبڕی واقیقان سەر بە شەبستەری تەورێز تووشی سووتان ببوون.

ئەو چوار ژن وکچە کە خەڵکی مەهاباد بوون، لە یەکێک لە کوورەکانی خشتبڕی تەورێز ئیشیان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە