دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی شنۆ گوازرانەوە بۆ زیندانی ئورمیە

١٦ خەرمانان ٢٧١٧، ١٧:٣٥

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ کە ماوەیەک پێش ئێستا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە گوێزرانەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی دوشەممە ١٣ی خەرمانان، کامران موسازادە و فەخرەدین ئەسریسی، دوای دوو حەوتوو ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە گوازرانەوە بۆ  بەندیخانەی ناوەندی شاری ئورمیە.

ئەم دوو گەنجە کوردە، ڕۆژی پێنجشەمە، شانزەی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەوشارەوە بە تۆمەتی هاوکاری و پەیوەندی لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوون.

کامران موسازادە بۆ بەندی ٣ و فەخرەدین ئەسریسی بۆ بەندی٤ کە تایبەتن بە بەندکراوانی تاوانە ئاساییەکان گوازراونەتەوە و لەوی ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە