دەستبەسەر رکانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد/ ٤٣ کەس بە تۆمەتی سیاسی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون

١٦ خەرمانان ٢٧١٧، ١٨:٢٣

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهابادیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێێ ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەرمانان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٧ ساڵیان بە ناوی ”شەماڵ عزیزی“ دەستبەسەر کردووە.

شەماڵ عەزیزی کە دارتاشە ماوەیەک پێش ٨ مانگ لە باشووری کوردستان ئیشی کردووە و دوای گەڕانەوەی لە بەر ماڵ خۆیان لەگەڕەکی شاینگانی مەهاباد دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەماڵ عەزیزی بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕینی ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەر رکانی شەماڵ، چارەنووسی نادیارەو و نازانرێ کە لە کوێ راگیراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٤٣ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە