دەستبەسەرکرانی ١٠ کەس لە شاری سنە

١٧ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٠:٢٨

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەشاری سنە زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هەزاران کەس لە خەڵکی شاری سنە ئەمڕؤ پێنج ەممە ١٦ی خەرمانان بە مەبستی پشتگیری لە ویست و داخوازیی شاری بانە و هەروەها کۆڵبەران ڕژانە سەر شەقام و لە شەقامەکانی فیردەوسی و میان ئیقباڵ و سێ ڕێیانی نمەکی گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لەشاری سنە ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنیەتییەکان زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییانە لەکاتێکدا دەستبەسەر کراون کە دروشـمی ”من کۆڵبەر“یان وتووەتەوە.

هەتا ئیستا ناسننامەی ئەو دەستبەسەر کراوانە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە