هەڵدێرانی تراکتۆرێک، بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێرەکەی

١٧ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٣:٣٣

هەنگاو: کرێکارێکی کورد لەکاتی کارکردن لە ناو مەزرا، بەهۆی هەڵدێرانی تراکتۆر، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی چوارشەمە ١٥ی خەرمانان، بە هۆی هەڵدێرانی تراکتۆرێک لە ئاوای بۆڕیەری شاری سنە، شۆفێرەکەی دەست بەجێ گیانی لەدەست دا.

هەوآڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو کرێکارەی "ئەنوەر وەیسی" ڕاگەیاندووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو" لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، ٧ کرێکاری کورد لەکاتی کار و بەهۆی رووداوی کرێکاری گیانیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە