”هەنگاو“ ناوی سێ کەس لە گیراوانی سنە بڵاو دەکاتەوە+ وێنە

١٧ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٤:٢٠

هەنگاو: لە ئاکامی تێکەڵچوونی خەڵکی ناڕازی سنە و هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە  نزیک بە ١٠ کەس دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، دوای تێکەڵچوونی ئەمڕۆی خەڵکی شاری سنە و هێزە ئەمنیەکان کە بە مەبستی پشتگیری لە کۆڵبەران هاتبوونە سەر شەقام، نزیک بە ١٠ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون.

هەتا ئێستا ناسنامەی ٣ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکر بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ سوهراب جەلالی کە پێشتریش زیندانی سیاسی بووە

٢ـ خالید حوسێنی

٣- مزەفەر ساڵح نیا کە پێشتر زیندانی سیاسی بووە

هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو سێ کەسە نادیارە و نازانرێ کە بۆ کوێ بردراون.

لەلایەکی دیکەوە و بە وتەی شایەتحاڵێک، خەڵک توانیویانە چەند کەس لە دەستبەسەر کراوەکان ئازاد بکەن و ئیزنیان نەداوە هێزە ئەمنییەکان لە گەڵ خۆیان بیانبەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە