تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

١٧ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٤:٥٠

هەنگاو: لە درێژەی تراژیدیایی ژیانی پڕ لە نەهامەتی کۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین بە تووندی  بریندار بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"،  ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری "دۆڵەبی" بە تووندی بریندار بوو.

هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەی "خدر مام قادر"تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "قەلەڕەش" ڕاگەیاندووە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە بۆ چارسەری پزیشکی گەیێنراوتە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە