دەستبەسەر کرانی ٥ کەس لە کرماشان
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران ٥ چالاکی مەدەنی شاری کرماشانیان بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بە مەبستی پشتگیری کۆڵبەران دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی ”هەنگاو“ ، ئەمڕۆ هەینی ١٧ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکانی شاری کرماشان ٥ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
ئەو ٥ هاووڵاتییە کوردە لە شەقاممی شەشی بەهمەن و بە تۆمەتی ئەوەی خەڵکیان هانداوە کە گردبوونەوەی نارەزایەتی دژ بە کوژرانی کوۆڵبەران و پشتیونای لە ویست و داخوازی خەڵکی بانە کۆ ببنەوە دەستبەسەر کراون.
ناوی ٥ کەس لەو دەستبەسەر کراونە کە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ فەرزاد سەفەرە ، شاعیر و چالاکی فەرهەنگی
٢ـ فواد مزەفەری، چالاکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی
٣ـ ئەرسەلان عەباسی، ژەنیار و چالاکی مەدەنی
٤ـ شەهریار تەهماسبی ، چالاکی ژینگە پارێز
٥ـ شەهریار روستەمی، نووسەر
ئەو ٥ کەسە بۆ شوێنێکی نادیار بردراون و چارەنووسیان نادیارە.