هەنگاو ناوی سێ دەسبەسەرکراوی دیکەی شاری بانە ئاشکرا دەکات
١٨ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٣:٢٢
هەنگاو: پاش چوار ڕۆژ، هەنگاو ناسنامەی سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی دیکەی شاری بانە ئاشکرا دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ و ١٥ی خەرمانان، نزیک بە ٢٢ هاووڵاتییانی شاری بانە دەسبەسەر کران کە هەتا ئێستا ناوی ٩ کەس لەو دەستبەسەرکراوانە بۆ ماڵپەڕی هەنگاو ئاشکرا کراوە کە ٤ چوار کەسیان هەنووکە لە زیندان دان.
هەواڵنێری هەنگاو، لە شاری بانە ڕایگەیاند، ١٨ هاووڵاتی ئازاد کراون و ٤ی دیکەش سزای ٢٠ ڕۆژی زیندانیی کاتییان بەسەردا سەپاوە.
ناوی ئەو چوار هاووڵاتییانە کەلە زیندانی ئیتلاعاتی سپادا دەستبەسەرن، بەم چەشنەیە:
١ ــ هەژیر ئیبن عەبباسی
٢ ــ ڕزگار دیفاعی
٣ ــ ئەیوب مەولوودی
٤ ــ کوردۆ حوسێن پوور
پێشتر هەنگاو ناوی ٥ کەس لەو دەسبەسەر کراوانەی بڵاو کردبووەوە.