سەد سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد بە بارەوە دەستی بەسەردا گیردرا

١٨ خەرمانان ٢٧١٧، ١٤:٢٥

هەنگاو: هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە سنووری شنۆ دەستیان بەسەر سەد سەر ئەسبی کاسبکارانی کوردا گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی“ هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٨ی خەرمانان، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کێلە شین و لە شوینێک بە ناوی ”مێرگی کاروان“  دەستیان بەسەر سەد سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد گرت.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ئەو ئەسبانە هەموویان باریان پێ بووە و بارەکانیش لەلایەن هیزە چەکدارەکانەوە زەوت کراوە.

لەماوەی مانگی  ڕابردوودا لە شنووری شارەکانی شنۆ، پیرانشار، سەردەشت و ناوچەی هەورامان زیاتر لە ٣٠٠ سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد دەستی بەسەردا گیردراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە