دەستبەسەر کرانی ٣ هاووڵاتیی کورد لە کامیاران

١٨ خەرمانان ٢٧١٧، ١٥:٤٣

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری کامیاران ٣ هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری کامیاران هەڵیان کوتاوەتە سەر خانووی سێ هاووڵاتیی کورد و دەستبەسەریان کردوون.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری کامیاران ناسننامەی ئەو سی هاووڵاتییە کوردیە بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛

١ـ هیوا نەدیمی کوڕی محەممەد کەریم

٢ـ کەیومەرس نەدیمی کوڕی مارف

٣ـ ئیقباڵ قوبادی کوڕی ئەحمەد

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

سەرەرای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە