زیندانییەکی کورد ١٠ ساڵە چاوەڕێی حوکمی ئێعدام دەکات + وتووێژ

١٩ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٣:٥٢

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەردەشت ١٠ ساڵە لە زیندانی سەردەشت دەسبەسەرە و چاوەڕێی حوکمی سێدارەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی ''ئەبووبەکر سەلیمی'' نزیک ١٠ ساڵە لە زیندانی ئورمیە دەسبەسەرە.

ئامینە دایکی ئەبووبەکر، لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا بە هەواڵنێری ''هەنگاو''ی ڕاگەیاند؛ ئەبووبەکر ١٠ ساڵ پێش ئێستا لە دەمەقاڵێی سەر شەقامدا دەسبەسەر و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە زیندان دایە و مافی هیچ چەشنە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.

ئەبووبەکر خەڵکی شاری ڕەبەت و دانیشتووی سەردەشت بووە کە لەلایەن دادگای سەردەشتەوە بە تۆمەتی ''کوشتنی بە ئەنقەست'' سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و پاش چوار مانگ دەسبەسەرکران لە زیندانی سەردەشت، ڕوانەی زیندانی ئورمیە کراوە.

ئەو زینداییە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵ بەناوەکانی ''شیما و نیما''یە.

خێزانی ناوبراو هەروەها بە ''هەنگاو''ی وت؛ لە ٥ مانگی ڕابردوودا بەهۆی هەژار و تەنگ دەستی نەمانتوانیوە سەردانی هاوسەرەکەم بکەین و منداڵەکانیشم بەردەوام داوای سەردانی دەکەن. گریان نەیهێشت لە قسەکردن بەردەوام بێت.

دایکی ئەبووبەکر لە ڕێگەی ''هەنگاو''ەوە داوا لە تێکڕای ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چالاکانی ئەو بوارە دەکات، هاوکاریان بۆ وەرگرتنی لێبوردنی بنەماڵەی ''کوژراو''ەکە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە