چارەنووسی ٥ گیراوی سنە پاش سێ حەفتە ناڕوونە+ وێنە

٢٠ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٠:١١

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سنە کە سێ حەفتە بەر لەئێستا دەستبەسەر کران چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ٥ هاووڵاتیی خەڵکی مێراو کە ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، چارەنووسیان نادیارە و هێشتا نازانری لە کوێ ڕاگیراون.

هاوژینی یەکێک لەو گیراوانە بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە هەتا ئێستاش نازانرێ ئەو ٥ کەسە لە کوێ ڕاگیراون و بەدواداچوونەکانی ئێمەش هیچ ئاکامێکی نەبووە.

ناسنامەی ئەو ٥ هاووڵاتییەی کە بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئەندامەتی لەیەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەستبەسەر کرابوون بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ سیروان ڕوستەمی کوڕی عەلی محەممەد

٢_ وەکیڵ ڕوستەمی کوڕی محەممەد میرزا

٣_ خواڕەحم عەلی‌پوور کوڕی محەممەد

٤_ حاتم عەلی پوور کوڕی محەممەد

٥_ شوعەیب محەممەدی کوڕی جەعفەر

جێگای ئاماژەیە کە حاتەم هەمان ڕۆژ ئازاد کرابوو، بەڵام ڕۆژی دواتر دیسان دەستبەسەر کراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە