مەهاباد/ دەستبەسەر کرانی چالاکی مەدەنی ژن و ٤ کەسی دیکە

٢٠ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٣:٣٠

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی  ئێران لە شاری مەهاباد هەڵیان کوتایە سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵک و ٥ چالاکی مەدەنییان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئیوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، هێە ئەمنییەکانی ئێران لە شەقامی چوار چرای شاری مەهاباد هێرشیان کردە سەر ئەو کەسانەی کە بەنیاز بوون گردبوونەوەیکی ناڕەزایەتی بە نیسبەت کوژرانی کۆڵبەران ئەنجام بدەن و ٥ کەسیان دەستبەسەر کرد.

ناسننامەی یەکێک لەو دەستبەسەر کراوانە ”کوبرا خالەندی“ کە چالاکێکی مەدەنییە ڕاگەیەندراوە.

هەتا ئێستا ناسنامەی ٤ کەسەکی دیکە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا نەبووە.

ئەو هاووڵاتییانە کاتێک دەستبەسەر کراون کە ویستوویانە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بە نیسبەت کوژرانی کۆڵبەرانی کورد ڕێک بخەن .


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە