کوژرانی دوو سەربازی دیکەی کورد + ئامار

٢٠ خەرمانان ٢٧١٧، ١٥:٢٥

هەنگاو: دوو سەربازی کورد بە شیوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەست داوە و بەرپرسانی ێزە سەربازییەکانی ئێرانیش دەڵێن خۆکوژییان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان، سەربازێکی کورد بە ناوەی "ڕەزا فەرەجی" خەڵکی شاری خۆی لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەرپرسانی ئەو ناوەندە سەربازییە ڕایانگەیاندووە کە ڕەزا فەرەجی لەکاتی نیگابانی خۆی کوشتووە. سەرچاوەیەکی جێگای متمانە لە شاری سەقزەوە ڕایگەیاند کە ئەگەری کوژرانی ئەو سەربازە زۆرە، جونکوو چەند رۆژ پێش ئەو رووداوە لەگەڵ دوو ئەفسەری ئەو پادگانە بووەتە دەمە قاڵە و لە یەتریان داوە.

لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ئەو زانیاریانەی کە گەیشتوو، هەر ئەو ڕۆژە سەربازێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “جەعفەر ئەحمەد تاش” لە پادگانی ەرەندی پارێزگای ئازەربایجان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لە ماوەی دوو مانگی  ڕابردوودا ئەمە شەشەمین سەربازی کوردە کە لەکاتی بەڕێوەبردنی ئەرکی زۆرەملی سەربازی گیانی لە دەست داوە و بەرپرسانی سەربازی ئێرانیـش ڕایان گەیاندووە کە خۆیان کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە