هاووڵاتییەکی کورد لە پێش چاوی خەڵک لەسێدارە درا+ وێنە

٢١ خەرمانان ٢٧١٧، ١٤:٥٢

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری ئیسلام ئاوای کرماشان بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی  ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی خەرمانان، سزای سێدارەی هاووڵاتیەکی کورد لە شاری ئیسلام ئاوای کرماشان و لەپێش چاوی خەڵک بەڕیوە چوو.

ئەو بەندکراوە کوردە کە هەتا ئێستا ناسنامەی نەزانراوە ٤ مانگ پێش دەستبەسەر و بە تۆمەتی ”قەتڵی ئەنقەست“  لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو لاوە تەمەن ٢٧ ساڵانە، ١٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ دوای ئەوەی لەلایەن کچێکەوە پێشنیارەکەی بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش رەدکرابوویەوە، لە یەکێک لە شەقامەکانی شائاباد بە چەک هێرشی کردووە سەر کجەکە و دایکی کە لەئاکامدا کچەکە گیانی لە دەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە