تێکهەڵچوونی خەڵکی گوندی ئەلیاسی و هێزە ئینتزامییەکان

٢٣ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٤:١٩

هەنگاو: خەڵکی یەکێک لە دێهاتەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو بە گژ هێزە ئینتزامییەکانی ئێراندا چوون و ئیزنیان نەداکە کەل و پەلی کاسبکارەکان، دەستی بەسەردا بگیردرێ.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ،شەوی سێ شەممە ٢١ی خەرمانان، هێزەکانی ئینتزامیەکانی ئێران دوای ڕاوەدوونان و تەقە لە ئۆتۆمێلی کاسبکارەکانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە هۆی پەنچەر بوونەوە پەنا بۆ ئاوایی (ئەلیاسی) سەربە شاری سەرپێڵ زەهاو برد.

هەواڵنیری “هەنگاو” لەشاری” سەرپێڵی زەهاو ڕیگەیاند کە هێزەکانیئینتزامییەکان  ڕژانە ناو ئەم دێهاتە، ویستوویانە دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و بارەکەیدا  بگرن کە خەڵکی ئاواییەکە ئیزنیان نەداوە.

بە پێی وتەی یەکێ لە دانیشتووانی ئاواییەکە، دوایی پێداگری هێزەکانی ئێران لەسەر بردنی باری ئەو ئۆتۆمبێلە، خەڵکی ئاوایی بەرەوڕوویان بوونەتەوە و لە ئاواییەکە وەدەریان ناون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە