منداڵێکی کورد بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشكی گیانی لە دەست دا

٢٤ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٢:٠١
هەنگاو: منداڵێکی  کورد بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ''هەنگاو''، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ممنداڵێکی ٥ ساڵانی خەڵکی شاری کامیاران بە ناوی "ئارتین مەهدی" دوایی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە بە هۆی نەبووونی ئیمکاناتی پزیشکی گیانی لەدەست داوە.

ئەم منداڵە کە تووشی نەخۆشی "شیگلوز"جۆرێک لە سکچوونی خوێنی ببو، بە پێی بەڵگەیەک کە دەستی "هەنگاو" کەوتووە بە هۆی نەبوونی دەزگایی "دیالیزی سەفاقی" لە نەخۆشخانەکە، گیانی لەدەست داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو"، بە تۆمار کردنی ئەم حاڵەتە، پێنج منداڵی کورد لە ماوەی یەک ساڵی ڕابرودوو لە نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە بە هۆی نەبووی ئیمکانات  و هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دەدات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە