ژنێکی کورد ١٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە

٢٤ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٣:٢٠

هەنگاو: ژنێکی کورد کە ئێستا لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە، بە تۆمەتی هاو دەستی لە قەتڵێکدا سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ ژنێکی خەڵکی شاری قوروە بەناوی ”فەرەنگیز زارعی“ ماوەی ٥ ساڵە لە بەندی ژنانی زیندانی سنە بە بێ مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرەنگیز ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی هاوڕێ لە گەڵ هاوژینەکەی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری قوروە دەستبەسەر کراوە و دواتر دادگای ئەو شارە حوکمی سێدارەی بە سەر هاوژینەکەی و حوکمی ١٨ ساڵ زیندانی بەسەر خۆیدا سەپاندووە.

هاوژینی ئەو ژنە ٣ ساڵ پێش لەسێدارە دراوە و فەرنگیزیش کە تەنیا دایکێکی پیری هەیە ئێستا ٥ ساڵە بە بێ مرەخەسی لە زیندانی سنە ڕاگیراوە.

بە وتەی یەکێک لە هاوبەندییەکانی فەرەنگیز، ناوبراو جەندین جار لای ژنانی زیندانی ڕایگەیاندووە من هیچ ئاگایەکم لەو قەتلە نەبووە و سەرباری لەسێدارەدانی هاوژینەکەی ئەو هێشتا لە زیندان ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە