خۆکوژی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە سەقز+ ئامار

٢٤ خەرمانان ٢٧١٧، ١٤:٥١

هەنگاو: کچێکی لاو لە شاری سەقز لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی ڕابردوو ٢٣ی خەرمانان، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سەقز لە گەڕەکی بەهارستانی ئەو شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری سەقز ناسنامەی ئەو کچە ١٦ ساڵانەی ”ئەسرا میرزایی“ کچی جەلیل ڕاگەیاندووە.

ناوبراو بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ١٠ کچی تەمەن ژیر ١٨ ساڵ لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە دوو کەسیان خەڵکی سەقز بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە